به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ك كه (به‌ختیار ئه‌مین) نوسه‌ری كورد‌و وه‌زیری پێشووی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، (ئوم كه‌لسوم) گۆرانیبێژی ناسراوی میسریی كورده
به‌ختیار ئه‌مین له‌وتارێكدا كه سایتی AKNEWS بڵاویكردووه‌ته‌وه باسی كردووه، له‌سه‌ردانێكیدا بۆ چیك له‌گه‌ڵ (شفار سنبێرگ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك له‌سه‌ر یه‌ك مێز دانیشتووه، به‌ڵام سه‌رسام بووه به‌وه‌ی وه‌زیری چیك له‌كاتی گفتوگۆدا وتویه‌تی:”ده‌زانی منیش كوردم، باپیرانم له‌ناوچه‌ی قه‌فقازه‌وه پێش (200) ساڵ بۆ چیك كۆچیانكردووه، بۆیه ئێمه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردین”.
ئه‌و نوسه‌ره كورده ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ئاماده‌بوونی (د. سه‌عده‌دین ئیبراهیم) نوسه‌رو بیرمه‌ندی میسر بۆ (سه‌فییه سوهه‌یل)ی هاوسه‌ری باسكردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی وتویه‌تی:”ئوم كهلسومیش كورده”، له‌به‌رامبه‌ردا د. سهعدهدینیش وتویه‌تی:”منیش بیستوومه كه ئوم كه‌لسوم كورده”.
وه‌زیری چیك به (به‌ختیار ئه‌مین)ی وتووه:”هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌مساڵ سه‌ردانی كوردستان بكه‌م‌و شانازی پێوه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی ڕه‌سمی بكرێم”.
هه‌مه‌ڕه‌نگ

